كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندازیارانی شێركه‌ته‌كانی بیناسازی شاركانی ئۆستانی ئیلام له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان سه‌باره‌ت به نه‌بوونی ئیمه‌نی پیشه‌یی و حه‌قده‌ستی كه‌م و كێشه‌ی بیمه‌كان ده‌ربڕیوه و ڕایانگه‌یاندووه به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌وه ژیانیان تووشی گرفتێكی زۆر بوه‌ته‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه، له دوای كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانمان گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی نووسراوه ڕوو له ڕای گشتی كێشه‌كانمان ڕابگه‌یێنین، هه‌رچه‌نده باش ده‌زانین له‌وانه‌یه به نووسینی وه‌ها نامه‌یه‌ك كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان درووست نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له ئاست چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانمان به‌ته‌واوه‌تی كه‌مته‌رخه‌من و گوێ به نووسینی وه‌ها نامه‌یه‌كدا ناگرن، به‌ڵام ئێمه وه‌ك ئه‌ندازیارانی سه‌رجه‌م ئۆستانی ئیلام بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان ته‌نها هیوامان به خه‌ڵك و ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌یه كه ده‌توانن ده‌نگی ئێمه بڵاو بكه‌نه‌وه.