كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی كرمان ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی شێوه‌ی كێڵان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی جووتیارانی ناڕازی ساڵانێكه به‌رهه‌می پیازی كه‌شاوه‌رزانی كرمان به هۆی هه‌رزانی و نه‌بوونی كڕیار ده‌مێنێته‌وه و خراپ ده‌بێت. له‌م ساڵانه ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانیوه هیچ چاكسازییه‌ك بۆ كه‌شاوه‌رزان بكات و ته‌نیا نه‌قشی به‌ڕێوبه‌رێكی ناكارامه‌ی بووه. كرێكاران له به‌شێكی دیكه‌ی وتهكانیانه جهغتییان كرده‌وه له‌سه‌ر بوحرانی ئاو و گرانی پێداویستییه‌كانی ژیان و ڕایانگه‌یاند كه جووتیاران یه‌ك ساڵ هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا به‌رهه‌مێك دێته عه‌مه‌ڵ به‌ڵام سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم كه‌شاوه‌رزانی تووشی داڕمانی ئابووری و نه‌هامه‌تی كردووه به‌جۆرێك كه بۆ دابین كردنی ژیان خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی كێشه و گرفتی زۆر بوونه‌ته‌وه.