ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكاران و كارمه‌ندانی ڕێگه‌ی ئاسنی شاری زاهیدان كه بۆ شێركه‌تی په‌یمانكاری “ڕه‌یلی سه‌نعه‌تكاران” كار ده‌كه‌ن له ئاست دۆخی كار و جێبه‌جێ بوونی داواكارییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر ژووری به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و شێركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی سكاڵایه‌كیان له سه‌ر شێركه‌تی “ڕه‌یلی سه‌نعه‌تكاران” تۆمار كردووه كه ویستوویه‌تی به‌بێ هێچ جۆره ئاگادارییه‌كی پێشوه‌خته ده‌فته‌ری كاره‌كه‌ی له‌وێ كۆ بكاته‌وه و هه‌ڵبێت. به‌وته‌ی به‌رپرسێكی ڕژیم له سیستان و به‌لووچستان كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی تایه‌به‌ت به شێركه‌تی “ڕه‌یلی سه‌تعه‌تكاران” كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفتی كارییان هه‌روه‌ك دواكه‌وتنی حه‌قده‌ست و پاداشته‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و شێركه‌ته هه‌بووه و سكاڵایان له دژی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و شێركه‌ته تۆمار كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و كرێكارانه به‌ستنی گرێبه‌ستی كاری ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڕێگه‌ی ئاسنی ئێرانه كه هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.