كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و كارمه‌ندانی ڕێگای ئاسنی تاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌ڵاڕێزان به به‌ڕێوه بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری یه‌كسانی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.
به‌پێچه‌وانه‌ی كرێكاران و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تخانه‌كانی دیكه كه حه‌قده‌ستی مانگانه‌یان هه‌ر ساڵ به‌ڕێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و زۆر ده‌بێت، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا حه‌قده‌ستی كرێكاران و كارمه‌ندانی ڕێگای ئاسنی ئه‌و وزاره‌تخانه‌یه زۆر به‌كه‌می زیادی كردووه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای كاری قورس و تاقه‌ت پڕووكێنی كرێكارانی ڕێگای ئاسن كه ئه‌منیه‌تی بار و گواستنه‌وه‌ی گیانی هاوڵاتیان له ئه‌ستۆی ئه‌وانه به‌ڵام هیچ ئاوڕێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ئه‌و كرێكارانه نه‌دراوه‌ته‌وه.