كرێكارانی ڕێكخراوی گوازتنه‌وه‌ی مۆسافیر و باری سه‌ر به شاره‌داری یاسووج، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ١٠ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكاران، وڵامی شاره‌داری بۆ داخوازییه‌كانیان نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵییه، لانیكه‌م ٥٠ كرێكار له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و شیركه‌ته ١٠ بۆ ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه به‌ڵام هێشتا دۆخی پیشه‌یی و بیمه‌یان سه‌قامگیر نه‌بووه.