ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان،كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕۆژمزدی “چه‌وار”ی سه‌ر به پارێزگای ئیلام، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی دوو مانگ حه‌قده‌ست و بیمه دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده حقووقی مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و گوڵانی ئه‌مساڵ هێشتا له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م شیركه‌ته‌وه په‌رداخت نه‌كراوه، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده له مانگدا ته‌نیا ١٥ ڕۆژی كاریان هه‌یه و حه‌قده‌سته‌كانیان نیوه‌ی كرێكارانی ته‌واو وه‌خته. كرێكارانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند كه خوازیارن حه‌قده‌ستی كرێكارانی ڕۆژمزد به شوێن ته‌واو بوونی هه‌مان ڕۆژی كاری په‌رداخت بكرێت.