كرێكارانی پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاری ئه‌هواز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، له ناره‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕ‌ێوه‌برد.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاری ئه‌هواز، په‌یمانكارانی پێشوو هێشتا داخوازییه دواكه‌وتووه‌كانی ١١ مانگ له‌وه پێشیان په‌رداخت نه‌كردووه. هه‌روه‌ها له ساڵی ٩١ی هه‌تاویه‌وه تا خه‌رمانانی ساڵی ٩٩، سه‌ر به په‌یمانكارانی شیركه‌تی “كه‌یسوون” كاریان كردووه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه ماوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان ته‌واو بووه داخوازییه‌كانیان جێبه‌جی نه‌كراوه. به وته‌ی كرێكاران جگه له ١١ مانگ حه‌قده‌ست، حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٩وه به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه.