كرێكارانی گرێبه‌ستی پترۆشیمی” ده‌ماوه‌ند” له پارسی جنووبی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار به به‌ڕێوه بردنی كۆبوونه‌وه‌ی خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری ” گوڕێنی شێوازی كاركردنیان له گرێبه‌ستیه‌وه بۆ فه‌رمی، چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، ڕێگه نه‌دان به كار كردنی شێركه‌ته گرێبه‌ستیه‌كان و جێبه‌جێ كردنی بڕیاری ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ پشوو بوون. شایانی باسه بنه‌ماڵه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له‌وێ خه‌ریكی كارن به‌هۆی دوور بوونی ئه‌ندامانی خێزان و نه‌بوونی پشووی مانگانه‌ی پێویست له دۆخێكی سه‌خت ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌جۆرێك به‌شێك له‌و كرێكارانه ڕایانگه‌یاندووه به‌هۆی نه‌بوونی پشووی كاریی پێویست و دوور بوون له بنه‌ماڵه‌كانیان ناتوانن گه‌وڕه بوونی منداڵه‌كانیان به‌چاوی خۆیان ببینن.