كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌نی هیڵی پێنجی میترۆی تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان له‌ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٠٠ كرێكاری شیركه‌تی تراورس به هۆی نه‌درانی حقووقه دواخراوه‌كانیان مه‌عیشه‌تیان كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه و كرێكارانی ناڕازی خوازیاری په‌رداختی لانیكه‌م به‌شێك له داخوازییه‌كانیانن. به وته‌ی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته ١٥٠ كرێكار له میترۆی تاران-كه‌ره‌ج كارده‌كه‌ن كه ماوه‌ی ٤ مانگه حقووق و مه‌زایاكانیان دواخراوه.