كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی نگه‌هبانی پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاری ئه‌هواز له ئۆستانی خووزستان، ڕۆژی دووشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی ١٢ مانگ كار كردن و پێنه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی به ئاماژه‌دان به دۆخی ناڵه‌باری ژیانی خۆی و هاوكاره‌كانی ڕایگه‌یاندوو كه ماوه‌ی ١٢ مانگه هیچ جۆره حه‌قده‌ستێكیان له‌م دۆخه ئابووریه‌ی كه وڵات به‌ره‌وڕووی بوه‌ته‌وه وه‌رنه‌گرتووه و پاداشتی جه‌ژنانه‌ی سه‌ری ساڵیشیان دوو ساڵه پشتگوێ خراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه ماوه‌ی یه‌ك ساڵیشه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌ر به‌و هۆكاره‌ش كرێكارانی ئه‌و پڕۆژه‌ی له مافی هه‌ر جۆره كه‌ڵك وه‌رگرتنێك له خه‌ده‌ماتی بیمه‌ی ده‌رمانی بێبه‌ش كراون.