كرێكارانی به‌شی پاكوخاوێنی ناوچه‌ی شه‌شی شاره‌داری ئه‌هواز له ماوه چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی دۆخی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هۆكاری به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه بۆ به‌بایه‌خی به‌رپرسانی شاره‌داری ئه‌هواز له به‌رانبه‌ر پێنه‌دانی حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه. به وته‌ی یه‌كێك له‌و كرێكارانه: له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه گه‌وره‌تر بووه‌ته‌وه و هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌داریه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان نه‌چوونه‌ته سه‌ر كاره‌كانیان و داوای چاره‌سه‌ر كردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن.