كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ڕووی به‌نده‌رعه‌باس، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكاریه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گرێبه‌ستی كاری ئه‌و كرێكارانه هۆكاری به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌یه. له حاڵێكدا ئۆستانداری پێشووی هۆرمۆزگان له مانگی خه‌رمانانی ساڵی پار به‌ڵێنی دابین كردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی دابوو به‌ڵام به وته‌ی كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه هه‌تا كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هه‌نگاوێك به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر. شایانی باسه كارخانه‌ی ڕووی به‌نده‌رعه‌باس له مانگی گه‌ڵاوێژی ئه‌مساڵه‌وه كاره‌كانی به‌ته‌واوه‌تی وه‌ستاوه.