كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی كیان تایه‌ر،ـ ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی باروودۆخی پیشه‌ییان، له به‌رانبه‌ر ئه‌و كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شدار بووی ئه‌و كۆبوونه‌وه سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆیان له ئاست نه‌بوونی داهاتوویەكی ڕوونی پیشه‌یی، ئاماژه‌یان به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان كرد و ڕایانگه‌یاند: به هۆی لاوازبوونی كارخانه ئه‌گه‌ری مایه‌پووچ بوونی به ته‌واوی هه‌یه و هیچ ناوه‌ندێكی ماڵی و ده‌وڵه‌تی پشتیوانی له‌و كارخانه ناكات، هه‌ر به‌و هۆیه‌و ئێمه كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به باروودۆخی خراپی كارخانه و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی ئه‌و ناوهندهین.