كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كاترخانه‌ی شیری “به‌رده‌سكه‌ن، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی كارخانه و بێكار كردنیان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌نیا كارخانه‌ی شیری ئه‌و شاره كارخانه‌ی “به‌رده‌سكه‌نه” و به هۆی قه‌رزداربوون به بانك له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٩٧وه تا ئێستا داخراوه. به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكاران، قه‌رزی ئه‌و بانكه له ڕێكه‌وتی ٤ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه په‌رداختكراوه، به‌ڵام هێشتا ئیجازه‌ی ده‌ستبه‌كاركردنه‌وه‌یان پێ نه‌داوه. به وته‌ی ناوبراو ٣٣ كه‌س به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ٧٠ كه‌س به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ مه‌عیشه‌تیان له ڕێگه‌ی كار له‌و كارخانه‌وه دابین ده‌كرا و‌ئێستا كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ساز كردووه.