كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌در فوولادی خۆڕه‌م ئاباد، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به داخوازی كرانه‌وه‌ی كارخانه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به شوێن پێنج ساڵ به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ سه‌ر له نوێ كرانه‌وه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه هێشتا هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه. به وته‌ی كرێكاران ئه‌و ناوه‌نده ته‌نیا ڕێگه‌یه بۆ دابین كردنی مه‌عیشه‌تیان و به هۆی داخرانی ئه‌و سایته لانیكه‌م ١٨٠ كرێكار ژیانیان كه‌وتووه‌وه‌ته مه‌ترسیه‌وه.