كرێكارانی كارخانه‌ی ئاسن و فوولادی لووشان كه له ژێر چاودێری “هۆڵدینگی گرووپی میللی” له شاره‌كی سه‌نعه‌تی “جه‌ماڵ ئاباد” خه‌ریكی كارن، له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی ٩ مانگ كار كردنیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
یه‌كێك له كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه به‌رپرسانی كارخانه‌كه به بیانووی كه‌مبوونی سه‌رچاوه‌ی داهات ٩ مانگه حه‌قده‌ستی سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه دواخستووه، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی گرانی و هه‌ڵاوسانێكی بێ وێنه له وڵات ئه‌و كرێكارانه به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ڕووبه‌ڕووی گرفتێكی ئابووری سه‌خت بوونه‌ته‌وه به‌جۆرێك ژیانیان به‌ته‌واوه‌تی تووشی كێشه بووته‌وه. بێ بایه‌خی به‌رپرسانی ئه‌و كارخانه‌یه له ئاست دۆخی ژیانی ئه‌و كرێكارانه و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كانیان و ناڕوونی چاره‌نووسی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ئه‌و كرێكارانه‌یه.