كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی كه‌ویری دامۆغان،ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی، گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌یی بۆ ٢٠٠كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده هێشتا نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن. به وته‌ی ناوبراو، ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران به‌هۆی به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاوردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه بووه له حاڵێكدا به پێی یاسای كار، خاوه‌نكاری ئه‌و كارخانانه‌ی پتر له ٥٠ كرێكاریان هه‌یه ئه‌ركدار كراون كه ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه بۆ كرێكاران جێبه‌جێ كه‌ن.