كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی گرێبه‌ستی شێركه‌تی سیمانی خووزستان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری گۆڕینی دۆخی كار كردنیان له گرێبه‌ستیه‌وه بۆ فه‌رمی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته نزیكه‌ی ٨ بۆ ١٢ ساڵه كه له‌و شێركه‌ته خه‌رێكی كارن و گۆڕینی شێوازی كاركردنیان له گرێبه‌سته‌وه بۆ فه‌رمی بوون به مافێكی ڕه‌وای خۆیان ده‌زانن. شایانی باسه شێركه‌تی سیمانی خوزستان گرێدراوی شێركه‌ته‌كانی هۆڵدینگی ” سه‌رمایه‌گوزاری سیمان ته‌ئمینی” گرێ‌دراو به ” شێركه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعیه”.