ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیكه‌تی تراورس له شاره جۆراوجۆره‌كان ئێران، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست باروودۆخی خراپی پیشه‌یی ده‌ربڕی.
به دوای تێپه‌ڕ بوونی ١١ مانگ له گه‌ڕانه‌وه‌ی شیركه‌تی تراورس بۆ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران، باروودۆخی پیشه‌یی نزیك به ٣٠٠ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكاران، جگه له ٧ هه‌زار كرێكاری هێڵه‌كانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی، ٣٠٠ كه‌س له پێرسۆنێلی ڕه‌سمی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران كه له شیركه‌تی تراورس كاریان ده‌كرد به دوای په‌سه‌ندكردنی حۆكمی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و شیركه‌ته به به‌شی ده‌وڵه‌تی، دۆخی پیشه‌ییان هێشتا ڕوون نییه.