كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌وانی ئه‌یوان غه‌رب ماوه‌ی چه‌ندین مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان كاریگه‌ریه‌كی زۆری له سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی بنه‌ماڵه‌كانیان داناوه.
كرێكارانی شاره‌وانی ئه‌یوان له‌دوای چه‌ندین جار به‌دواداچوون بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان به‌هۆی بێبایه‌خی به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و شاره و به‌تایبه‌تی شاره‌وانی، بێجگه له به‌ڵێنی پووچ و بێ بنه‌ما هیچ چاره‌سه‌رێكیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه و مانگ له دوای مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان دواده‌كه‌وێت و ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی له دۆخێكی ناله‌بار دایه.