كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری یاسووج، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای ئۆستانداری “كه‌هگیلویه و بویرئه‌حمه‌د” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شێ پاكوخاوێن كردنه‌وه‌ی شاره‌داری یاسووج كه له ژێر چاودێری شێركه‌تێكی په‌یمانكاری له‌و شاره‌دا خه‌رێكی كارن، ماوه‌ی ٦ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه و ڕایانگه‌یاندووه: به‌رپرسانی شاره‌داری چه‌ندین جاره به‌ڵێنی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یان به ئێمه داوه كه‌چی هه‌تا ئێستا یه‌ك هه‌نگاوه‌ی كرده‌وه‌ییان بۆ هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌نزیك بوونه‌وه له سه‌ری ساڵی نوێی هه‌تاوی و گران بوونی مادده خۆراكیه‌كان و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه، ژیانی ئه‌و كرێكارانه تووشی گرفتێكی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه.