كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری “دێهده‌شت”، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، “مافی فه‌نی” له حۆكمی حه‌قده‌سته‌كانیان دا هاتووه و ماوه‌ی ٢١ ساڵه وه‌ری ده‌گرن، كه چی شاره‌داری پێشوو ئه‌و مه‌زایای لێ بڕیون. به وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌و كرێكارانه، به دوای سكاڵای كرێكاران له شاره‌داری، ئیداره‌ی كاری دێهده‌شت، بڕیاری په‌رداختی مافی كرێكارانی داوه به‌ڵام به‌رپرسانی شاره‌داری له جێبه‌جێ كردنی بریاره‌كه خۆ ده‌بوێرن.