ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری خۆڕه‌م ئاوا له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی فه‌زاری سه‌وزی شاره‌داری خۆڕه‌م ئاوا ڕایانگه‌یاند: له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا هیچ حه‌قده‌ستكیان وه‌رنه‌گرتووه و له باروودۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. شایانی باسه كه ماوه‌یه‌كه كرێكارانی شاره‌داری له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران به هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و بیمه‌كانان له لایه‌ن په‌یمانكارانه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیدان. به‌وتی كرێكاران، نه خاوه‌نكار و نه به‌رپرسانی شاره‌داری وڵامی داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه.