كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری خاش، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئه‌و شاره‌داریه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست په‌رداخت نه‌كرانی چه‌ند مانگ خه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ربڕی.
به پێ ڕاپۆرته‌كان، ٢٥٠ كرێكاری شاغڵ له به‌شی خزمه‌تگۆزاری، فه‌زای سه‌وز و ئاگركۆژاندنه‌وه هه‌روه‌ها به‌شی ئاوادان كردنه‌وه‌ی شاره‌داری، له مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتوو. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه به پێی یاسای ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌و كارگه‌یانه‌ی كه پتر له ١٠٠ كرێكاریان هه‌یه گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان ئه‌بێ جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام ئه‌م به‌شه له یاسای كار بۆ كرێكارانی شاره‌داری خاش به‌ڕێوه نه‌چووه.
