ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاره‌داری بیجار له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری بیجار له ڕۆژی ٤ی ئه‌م مانگه‌وه تا به ئه‌مڕۆ له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داواكارییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرتووه‌و به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بڵاوكراوه‌ته‌وه به هۆی مانگرتنی كرێكاران زبڵێكی زۆر له ناو گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره كۆبووه‌ته‌وه و كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن گۆشارێكی زۆری مه‌عیشه‌تی له‌سه‌ر ژیانیانە و تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.