كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری شاری “ئه‌رده‌ڵ”ی سه‌ر به ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه، به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده به‌شێك له حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه. ناوبراو له به‌شێكی دیكه له وته‌كانیدا ڕایگه‌یاند: وێڕای چه‌ندین جار سه‌ردانی كرێكاران بۆ ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ڵام ته‌نیا به‌ڵێنیان پێ داون و تا ئێستا هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جی نه‌كردووه.