کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داریه‌كانی ئابادان و شاری كورد

نارضایتی کارگران فضای سبز شهرداری شهرکرد

ڕۆژی پێنجشیه‌ممه‌ ٩ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی به‌شه‌كانی فه‌ازی سه‌وز و خزمه‌تگۆزاری شاره‌دارییه‌كانی “شاری كورد” و “ئابادان” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌ست و بیمه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری “شاری كورد” ماوه‌ی چوار مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌واخراوه‌ و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوه‌ی ته‌ئمیین ئیبجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارانی شاره‌داری “ئابادان” ماوه‌ی دوومانگه‌ حه‌قده‌ستیتان وه‌رنه‌گرتووه‌ و خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ستی دواخراو و حه‌قی بیمه‌كانیان بوون.