كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی ناوه‌ندی كشت و سه‌نعه‌تی كاروون، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌و ناوه‌نده خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
پێنج ساڵ له ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده تێده‌په‌ڕێت و هێشتا بۆ وه‌رگرتنی داخوازییه دواخراوه‌كانیان هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار له باروودۆخێكی نارووندا ده‌ژین. به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته، له‌گه‌ڵ به‌دواداچوونی كرێكاران و سكاڵایان بۆ ئیداره‌ی كار، ئه‌و ئیداره‌یه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی بۆ سه‌ر كار ده‌ركردووه به‌ڵام خاوه‌نكار به بیانووی جۆراوجۆر له جێبه‌جێ كرانی ئه‌و بڕیاره خۆده‌بوێرێت.