كرێكارانی به‌شی نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای ئاسنی ئازه‌ربایه‌جان سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ٢٧ی مانگی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شێركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
سه‌رجه‌م ئه‌و كرێكارانه كه له ژێر چاودێری یه‌ك په‌یمانكار، له هێڵی ڕێگای ئاسنی نێوان شاره‌كانی سه‌ڵماس، جڵفا، ئازه‌رشه‌هر، مه‌ره‌ند و عه‌جه‌بشێر خه‌ریكی كارن، ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی زیاتر له دوو مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان، له ڕووی یاساییه‌وه كۆمه‌ڵێك مافی دیكه‌یان پێشل كراوه و سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه و گرفتانه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر ژیانی ئه‌و كرێكارانه داناوه.