كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئۆستانی یه‌زد ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌ڕزایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، هه‌روه‌ها په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون. كرێكاران خوازیاری چاكسازی له بواری پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تیان بوون و ڕایانگه‌یاند به هۆی گرانی و هه‌ڵاوسانه‌وه بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتوونه‌ته ژێر گۆشارێكی زۆره‌وه و چی تر توانای دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه.