كرێكارانی ئاو مه‌عده‌نی داماشی سه‌ر به شارستانی ڕوودبار، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ش كه‌س له‌هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٤٦ كرێكار له‌و كارخانه‌یه كار ده‌كه‌ن و له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه شه‌ش كه‌س له هاوكاره‌كانیان هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی قه‌رارداد له‌كار ده‌ركراون. جێی ئاماژه‌یه كه هه‌ر ساڵه و له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌ڕزی سه‌رما خاوه‌نكاری ئه‌و كارخانه‌یه به‌شێك له كرێكاران بێكار ده‌كات و مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری پاریش ١٢ كه‌س له كرێكارانی ئه‌و ناوه‌ندی له‌سه‌ر كار ده‌ركردبوو.