به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “ئاریا نه‌خ”ی زه‌ره‌ند له ناڕه‌زایه‌تی به به‌رده‌وامی داخرانی كارخانه‌كه‌یان و بێكار بوونیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ له سه‌ر داخرانی ئه‌و كارخانه‌یه له پارێزگای كرمان زیاتر له ٥٠ كرێكار له كار بێكار بوونه و چاوه‌ڕێ كردنه‌وه‌ی و ده‌ستبه‌كار بوونی كارخانهكهن به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی له لایه‌ن خاوه‌نی ئه‌و كارخانه‌یه نه‌گیراوه‌ته به‌ر و دوڵه‌تیش هه‌تا ئێستا له چوارچێوه‌ی دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی ماڵی ئه‌و كارخانه‌یه هیچ یارمه‌تیه‌كی نه‌داوه .