كۆمه‌ڵێك لهكرێكارانی قه‌راردادی مۆخابراتی ورمێ، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی چه‌ندین مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه و به‌رپرسانی شیركه‌ت چه‌ند مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كردووه كه به‌هۆیه‌وه كرێكاران بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی بیمهنامهكانیان تووشی كێشه و گرفت بوون. كرێكاران هه‌روه‌ها ڕایبانگهیاند كه خوازیاری ئه‌منییه‌تی پیشه‌یین و ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێكراوه.