ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ گوڵان، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی كارنامه سه‌وز بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی ڕابردوودا له به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕهزایهتییاتن به‌ڕێوه‌برد.
مۆعهلیمان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بیلاته‌كلیفی دامه‌زراندنیان، به وتنه‌وه‌ی دروشمی “كارنامه سه‌وز ده‌نگ هه‌ڵبێنه” ده‌ربڕی. شایانی باسه كه كارنامه سه‌وزه‌كان ئه‌و موعهلیمانهن كه له ئازموونی دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش ناسراو به “ئازموونی ماده ٢٨” به‌شداربوون به‌ڵام تائێستا دۆخی دامه‌زراندنیان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.