كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی به‌شی ده‌رمانی شیركه‌تی “باشت”ی یاسووج، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٧ مانگ حقووقی دواخراویان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی نوێنه‌ری ناڕازیانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه، حقووقی یه‌ك مانگی ساڵی پێشوو و هه‌روه‌ها شه‌ش مانگی ئه‌مساڵیان په‌رداخت نه‌كراوه. ڕێژه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه ٢٦ كه‌سه و له ڕێگه‌ی ئازموون و به شێوه‌ی په‌یمانی له‌و ناوه‌نده دامه‌زراون و قه‌راردادی یهكساڵهیان هه‌یه، ناوبراوان له‌م باره‌وه ده‌ڵێن: په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌كانیان مهعیشهتیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.