شۆفێرانی شیركه‌ت واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست شێوه‌ی كاری ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی پڕۆژه‌كانی سپیداری ٢ و٣ ده‌ربڕی.
به وته‌ی به‌شداربووان، ٢٧٠ كه‌س له شۆفێرانی ئه‌ندامی ئه‌و ته‌عاوه‌نییه بۆ به‌ده‌ست هێنانی خانووبه‌ره بڕه پاره‌یه‌كیان به‌و ته‌عاوه‌نییه په‌رداخت كردبوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت ساڵ له كاتی ته‌حویل دانی خانووه‌كان، هێشتا هیچ شۆفێرێك خاوه‌نی ماڵ نه‌بووه.