ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕێبه‌ندان، شۆفێرانی ده‌یان ماشینی بارهه‌ڵگر كه له سنووری باشماخی مه‌ریوان به هۆی بارینی به‌فر گیریان خواردووه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
شۆ فێرانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه له‌و باروودۆخه خراپه‌دا ماونه‌ته‌وه و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی نه‌چووه به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه. ته‌نانه‌ت نه‌هاتوون ڕێگاكه پاككه‌نه‌وه و ئێستا له سه‌رمای سه‌ختی ئه‌و سنووره به بێ نان و ئاو له دۆخێكی خراپ‌دا ماونه‌ته‌وه.