كۆمه‌ڵێك له شۆفیرانی كامیۆن له شاری ئه‌راك، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گوڵان بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له به‌رانبه‌ر یه‌كێك له كۆگاكانی سیلۆی خۆراكی ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییانی به‌شداربوو هۆكاری كۆبوونه‌وه‌كانیان بۆ هاوكاری نه‌كردنی ڕێكخراوی ڕاهداری بۆ به‌دواداچوونی خواسته‌كانیان هه‌روه‌ها داخوازییه سنفییه‌كانیان ڕاگه‌یاند. به‌وته‌ی شه‌م شۆفیرانه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.