ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ڵی مانگی نوامبر سه‌دان هه‌زار كه‌س له پێته‌ختی ئه‌لجه‌زایر له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌وڵه‌ت هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. له ئێستادا، ٩ مانگ به‌سه‌ر یه‌كه‌مین ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌دژی ده‌وڵه‌ت تێپه‌ڕ بووه. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازی هه‌موو ڕۆژانی هه‌ینی هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و سیستمی ده‌سه‌ڵاتیان خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو تایبه‌تمه‌ندیه‌كی دیكه‌ی بوو. ٦٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژی هه‌ینی واته ئه‌وه‌ڵی نوامبر شه‌ڕی ڕزگاری خوازی خه‌ڵكی ئه‌لجه‌زایر له دژی داگیركه‌رانی فه‌ڕانسه ده‌ستی پێكرد. هه‌ر بۆیه‌ش له چه‌ند حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه خه‌ڵك خۆیان بۆ ئه‌و ڕۆژه ئاماده كردبوو و له‌م ڕۆژه‌دا خۆپیشاندانێكی به‌رینیان به‌ڕێوه‌برد كه له ماوه‌ی ٩ مانگی ڕابردوودا بێ وێنه بوو. له ناو ئه‌و پلاكاردانه‌ی كه ناڕازیان به‌ده‌ستیانه‌وه گرتبوو، پلاكاردێكیان زۆر جێگه‌ی سه‌ره‌نج بوو. له‌سه‌ر ئه‌م پلاكارده نووسرابوو “مێژوو دووباره ده‌بێته‌وه”. ٦٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها ڕۆژێكدا شه‌ڕ له‌دژی ئیمپریالیسمی فه‌ڕانسه ده‌ستپێكرد، به‌ڵام ئه‌مرۆ خه‌ڵك له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان ڕاپه‌ڕیون. مێژووی ئه‌وكات مێژووی بێ مافی خه‌ڵكی خۆجه‌یی بوو. ئه‌لجه‌زایر به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو كۆلۆنیهكانی دیكه‌ی فه‌ڕانسه له ئافریقا، وه‌ك به‌شێك له وڵاتی دایك به حیساب ده‌هات. بۆ ئه‌ربابه‌كانی فه‌ڕانسه كه له ئه‌لجه‌زایر نیشته‌جێ بوون، ئه‌م وڵاته به‌شێك له خاكی فه‌ڕانسه بوو. دوای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م، خه‌ڵكی ئه‌لجه‌زایر كه هاوشێوه‌ی سه‌ربازه‌كانی فه‌ڕانسه بۆ وه‌دی هاتنی به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپریالیسمی فه‌ڕانسه شه‌ڕیان كردبوو، كاتێك كه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌لجه‌زایر خوازیاری ئازادی وڵاته‌كه‌یان بوون. ئه‌وان كه له‌دژی داگیركه‌رانی فاشیستی هیتلێر شه‌ڕیان كردبوو و سه‌دان هه‌زار كه‌سیان لێكوژرابوو، ئه‌مجاره‌یان خوازیاری كۆتایی هێنان به داگیركه‌ری فه‌ڕانسه بوون. به‌ڵام خۆپیشاندانی ئاشتی خوازانه‌ی ئه‌وكاتی خه‌ڵكی ئه‌لجه‌زایر له شاره‌كان دژبه ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕانسه له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی خوێنینی داگیركه‌ران ڕووبه‌ڕوو بۆوه و پتر له ٤٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. ٩ ساڵ دواتر له باروودۆخێكدا كه به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ڕێگه‌ی سازشتی گرتبووه به‌ر و بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی چه‌ند رێفۆرمێك ڕوویان كردبووه ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕانسه، به‌شی ڕادیكاڵی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له ڕۆژی هه‌ینی ئه‌وه‌ڵی مانگی نوامبری ١٩٥٤ به هێرش بردنه سه‌ر چه‌ند سه‌ربازخانه و ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه، ده‌ستپێكی شه‌ڕی ڕزگاری خوازانه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند. شه‌ڕێك كه ٩ ساڵی خایاند و دواجار كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕانسه كه له ساڵی ١٨٣٠هوه ده‌ستیپێكردبوو، هێنا. بێ گومان “دووباره بوونه‌وه‌ی مێژوو” ده‌توانێ چه‌ند په‌یامی جیاواز لهخۆگرێ. ڕه‌نگبێ یه‌كه‌مین پرسیار ئه‌وه‌بێت كه، ئایا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ئه‌لجه‌زایر ڕێگه‌ی سازشت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران بگرنه به‌ر؟ هه‌ر وه‌ك دیتمان له‌ژێر گوشاری بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، “بوتفلیقه”ی سه‌رۆك كۆمار له مانگی ئاوریلدا به ناچار له‌سه‌ر كار لاچوو. ئهرتهشێك كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتبوو، ناچار بوو كه لێی دوور كه‌وێته‌وه. له ئێستادا ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاندووه كه به‌نیازه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له ڕێكه‌وتی ٢١ی دێسامبردا به‌ڕێوه به‌رێ. له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ستادی هاوبه‌شی ئه‌رته‌ش چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌سه‌ری وه‌ختی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌ڵام خه‌ڵكی ناڕازی له ڕۆژی هه‌ینی دا ڕایانگه‌یاند كه “هه‌ڵبژاردنی كونترۆڵ كراوی بانده گه‌نده‌ڵه‌كانمان ناوێ”. كه‌وابوو پرسیاره‌كه‌ی دیكه ئه‌وه‌یه، مه‌به‌ستی خه‌ڵك له “دووباره‌ی بوونه‌وه‌ی مێژوو” چییه؟ ئایا مه‌به‌ستیان مێژووی نوێ و كه‌سایه‌تی نوێیه له چینی ده‌سه‌ڵاتدار و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی نه‌زمی ئێستایه یان مه‌به‌ستیان مێژوویه‌كی نوێیه به نه‌زمێكی نوێوه. بێ گۆمان ئه‌م پرسیاره له عێراق و لۆبنانیش كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م خه‌ڵكی ناڕازیه‌وه.
له هه‌موو ئه‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا له ئێكوادۆرهوه تا شیلی، له جلیقه زه‌رده‌كانی فه‌ڕانسه‌وه تا بزووتنه‌وه‌ی هه‌ینیه‌كان بۆ داهاتوو و له عێراقه‌وه هه‌تا لۆبنان، ده‌سه‌ڵاتداران له په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك تۆقاون و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به به‌ڵێنیی ڕه‌نگاوڕه‌نگ خه‌ڵك ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه. له ئێكوادۆر و شیلی هه‌ر دوك سه‌رۆك كۆماره‌كان به‌ناو ده‌نگی خه‌ڵكیان گوێ لیبووه و له وڵام به خه‌ڵكی ناڕازی بڕیار ده‌ده‌ن كه چه‌ند مۆره‌یه‌ك له كابینه‌دا بگۆڕن. له فه‌ڕانسه مه‌كرۆن بۆ هێور كردنه‌وه‌ی جلیقه زه‌رده‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی بێنزین ڕاده‌گرێت و له ئاڵمانیش كه بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی “هه‌ینیه‌كان بۆ داهاتوو” به‌هێزتر له هه‌موو وڵاته‌كانی دیكه‌ی ئۆرووپایه، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ساڵانێكی زۆر له زومره‌ی داكۆكیكارانی به‌ناوبانگی كۆمپانی به‌رهه‌م هێنانی ئۆتۆبێل و مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووز بوون، له ئێستادا به ڕواڵه‌ت خۆیان كردووه‌ته داكۆكیكارانی پڕ گڕوتیتنی پاراستنی ژینگه. سه‌رۆك كۆماری “هایتی”، له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی ڕۆژانه‌ی جه‌ماوه‌ری كه ٧ حه‌فته‌یه هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه، له لایه‌كه‌وه خه‌ڵك ده‌عوه‌ت ده‌كا بۆ وتووێژ و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی له گیانی خه‌ڵك به‌رده‌دا.
به‌ڵام عێراق و لۆبنان به شێوازێكی دیكه‌ن. بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌م دوو وڵاته، ٨ ساڵ دوای ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له باكووری ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتووه‌ته مه‌یدان. له هه‌ردووی ئه‌م وڵاتانه نه ته‌نیا ناڕازیان خوازیاری “نان و كار”ن به‌ڵكوو له هه‌مان كاتیش‌دا دژبه نهزمێكن كه گرووپه ئایینی و قه‌ومییه‌كان به‌سه‌ر چاره‌نووسیاندا سه‌پاندوویانه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه هه‌ركام له‌م گرووپه ئایینی و قه‌ومیانه له لایه‌ن یه‌كێك له زلهێزه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه پشتیوانیان لێده‌كرێ. هه‌ر ئه‌م گرووپانه بوون كه شه‌ڕێكی ١١ ساڵه‌یان له نێوان خۆیاندا وه‌ڕێخست و بههۆیهیهوه ١٠٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و پتر له یه‌ك میلیۆن كه‌سیش ئاواره بوون. دوای ئه‌م شه‌ڕه خوێناوییه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی به شێوه‌ی یه‌كسان له نێوان مسۆڵمان و مه‌سیحیه‌كان دابه‌ش كرا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ته‌نانه‌ت له ناو پێكهاته‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تانی بورژوازیشدا به پێكهاته‌یه‌كی قه‌یراناوی دێته ئه‌ژمار. له ئێستادا نه‌ك هه‌ر پێكهاته‌ی سیاسی به‌ڵكوو قه‌یرانی توندی ئابووری خه‌ڵكی هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. ده‌وڵه‌تی لۆبنان له زۆمره‌ی قه‌رزدارترین ده‌وڵه‌تانی جیهانه به جۆرێك كه قه‌رزی ده‌وڵه‌تی لۆبنان له‌چاو ڕێژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ناوخۆیی گه‌یشتووه‌ته ١٥٠ له‌سه‌د. ڕێگا چاره‌ی ده‌وڵه‌تی حه‌ریری بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه، كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری ده‌وڵه‌تی و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیات بوو. به‌ڵام هێزی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، “حریری”ی ناچار كرد كه ئیستعفا بدات. له ئێستادا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازی خوازیاری ئه‌وه‌ن كه نه‌زمی ئابووری و پێكهاته‌ی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتدار، گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر دابێت.
هاوكات خه‌ڵكی ناڕازی عێراق دوو مانگه كه له سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندان. ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌تی نیزامی، كوژرانی زیاتر له ٢٥٠ كه‌س له خه‌ڵك و بریندار بوونی هه‌زاران كه‌س و ته‌نانه‌ت ڕاگه‌یاندنی ئاماده بوونی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ واز هێنان له پۆسته‌كه‌ی و هه‌روه‌ها خواستی به‌شێك له گرووپه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نوێ، نه‌یتوانیوه خه‌ڵك ئارام كاته‌وه. خه‌ڵكی عێراق نزیك به ١٦ ساڵه كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی جۆراوجۆری گرووپی ئایینی و قه‌ومیی گه‌نده‌ڵ ده‌بینن. وڵاتی عێراق له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك له سه‌روه‌تی نه‌وت هه‌ڵكه‌وتووه، به‌ڵام له‌م سه‌روه‌ته ته‌نیا بێكاریی به‌رین و كه‌م ئاوی و نزمبوونی ئاستی خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی كاره‌با و باروودۆخی ناله‌باری بژی‌و به نه‌سیبی خه‌ڵكی عێراق بووه. له ڕاستیدا ئه‌وه ته‌نیا ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵی عێراق نییه كه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ناڕازیه‌وه كراوه‌ته ئامانج به‌ڵكوو هاوكات كۆماری ئیسلامی كه له به ده‌سه‌ڵات گه‌یاندنی حیزب و گرووپه كۆنه‌په‌رسته ئایینیه‌كان و پێكهێنانی ڕێكخراوی حه‌شدی شه‌عبی ده‌وری هه‌بۆوه، كه‌وتووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه.
وڵام به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێستا ناتوانێ وڵامێكی ڕێفۆرمیستی و له چوارچێوه پێكهاته‌ی سیاسی ئێستادا بێت. كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی گرووپی ئایینی و تایفه‌یی و تێكشكاندنی پێكهاته‌ی سیاسی گه‌نده‌ڵ و ده‌سه‌ڵاتداری ئێستا، پێویستی به هاتنه مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕادیكاڵ و پێشڕه‌و و ڕێبهریهكی شۆڕشگێڕ و زاڵ بوون به‌سه‌ر لێك بڵاوبوون و لاوازی ڕێكخستنه. نابێ ڕێگه بدرێت عێراق و لۆبنان ئه‌و چاره‌نووسه‌یان به‌سه‌ر بێت كه ٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ر ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئافریقا داهات.