كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ، ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مبوونی خۆڕاك و پێداویستییه‌كانی درمانی ده‌ستیان دایه خۆپێشاندان و دروشم دان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی به‌ندی ٢ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ كه ڕێژه‌یان ١٧٠ كه‌سه، له ئاست نه‌بوونی خۆراك و پێداویستییه‌كانی ده‌رمان و بێهداشت ناڕه‌زایه‌تییان دربڕێوه و خوازیاری له‌به‌رچاو گرتنی مافی زیندانیان بوون. جێی ئاماژه‌یه كه به دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی زیندانیانن به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه هێزه ئه‌منییه‌كانیان بۆ سه‌ركوت ڕژانه نێو به‌نده‌كانی ئه‌و زیندانه و مانۆڕی وه‌حشه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.