ژماره‌یه‌ك ژن و چالاكوانی مه‌ده‌نی و مافه‌كانی ژنان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ و به زۆر شودانی له به‌رده‌م دادگای “كازمییه”ی شاری به‌غداد كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه دست‌درێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ خۆی تاوانه و ئێستاش كه به زۆر ئه‌یانه‌وێت به شوی بده‌ن تاوانێكی گه‌وره‌تره. به وته‌ی دایكی كچه‌كه به دوای ئه‌وه‌ی له باوكی كچه‌كه جیابووه‌ته‌وه باوكه‌كه‌ی ژنی دووهه‌می هێناوه و كچه‌كه‌ی له لایه‌ن برای ئه‌و ژنه‌وه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر و دواجار باوكی بڕیاری داوه به زۆر به شوی بدات. دایكی ئه‌و كچه داوا له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ وچالاكوانان ده‌كات كچه‌كه‌ی ڕزگار كه‌ن.