کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبڕینی دەیان کەس لە دانیشتووانی شاری پاوە

ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبڕینی دەیان کەس لە دانیشتووانی شاری پاوە

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكێكی شاری پاوه‌ به‌ به‌شداری  ژن، پیاوان، گەنج و پیر به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌ داگیركردنی سه‌یرانگای “بیمیری” ئه‌و شاره‌، چوونەته‌ سەیرانگه‌كه‌ و گوتوویانە قبووڵ ناکەن ئێره‌ كه‌ مڵكی گشتی هاووڵاتییانه‌ لەلایەن کەسانێکەوە داگیربکرێت و ئەوانیش به‌ مه‌به‌ستی کشتوکاڵ بەکاریبهێنن.

 به‌پێی ڕاپۆرته‌كان کەسانێک لە سەردەمی حکومەتی پاشایەتیدا بەهۆی دەستڕۆیشتووییان رووبەرێکی زۆری ناوچەی بیمیریان بەناوی خۆیان تۆمارکردووە و ئێستاش بەهۆی دەستڕۆیشتووییان توانیویانە رەزامەندیی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان وەربگرن، بۆئەوەی پێنج هێکتاریان پێبدەن و داگیری بکەن. شایانی باسه‌ شوێنی سەیرانگەکە رەنگە کەمتر لە پێنج هێکتار بێت و ئەگەر ئەوان داگیری بکەن، دیوار بە دەوری هەموو کانیاوەکان و شوێنە خۆشەکانی سەیرانگەکەدا دەکێشن و هیچ شوێنێک بۆ گەشت و سەیرانی خەڵک نامێنێتەوە، بۆیە خەڵکیش چوونه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌و كاره‌ ده‌ربڕیوه‌.