كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی خه‌ڵكی شاری ڕه‌فسه‌نجان كه له ئازموونی دامه‌زرانی ئامووزش و په‌روه‌رش نۆمرهی قه‌بووڵیان وه‌رگرتووه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنیان له لایه‌ن ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ڕێژه‌ی ئه‌و مۆعه‌لیمانه ٦٢ كه‌سه و هه‌موویان له ئازموونی ئامووزش و په‌روه‌رش دا قبووڵیان وه‌رگرتووه و پێشتریش له به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری و ئیداره‌ی ئامووزش و په‌رورشی ئۆستانی كرمان هه‌روه‌ها ده‌فته‌ر نوێنه‌ری ڕه‌فسه‌نجان له مه‌جلیس، كۆبوونه‌وه‌یان كردبوو به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌و وه‌رنه‌گرتووه.