كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فەسڵی شێركه‌تی حه‌وت ته‌په كه به‌هۆی كۆتایی وه‌رزی كاركردنیان بێكار ده‌بن، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز به به‌ڕێوه بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی شێركه‌تی حه‌وت ته‌په كه به شێوه‌ی وه‌رزی له‌و شێركه‌ته خه‌ریكی كارن، به كۆبوونه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر شوێنی كار و ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیسی شاری شووش خوازیاری به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان و گۆرینی دۆخی كار كردنیان له شێوه‌ی گرێبه‌ستی بۆ دامه‌زراندن له‌و شێركه‌ته بوون.