کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی “ئاوخواردە”ی پیرانشار به‌ هۆی نه‌بوونی گاز

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی ئاوخواردەی پیرانشار به‌ هۆی نه‌بوونی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی گوندی “ئاوخواردە”ی سەر بە شاری “پیرانشار” سەبارەت بە نه‌بوونی لووله‌كه‌شی گاز و كه‌می كه‌پسوولی گاز ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و گونده‌، بە دێهیار و شۆرای گوندەکەمان وتووە بەڵام وڵامیان نەداوینەتەوە و دوو حه‌فته‌یه‌ گازمان نییە و ماوەی یەک مانگیشە گاز بۆ گوندەکە نەهاتووە. لەو کاتەوە کە شەپۆلی بەفر و سه‌رما ڕووی لە کوردستان کرد، خەڵکی زۆربەی گوند و شارەکانی کوردستان لە نەبوونی خزمەتگوزاری وەزاڵە هاتوون و بەردەوام ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی حكوومی سه‌ره‌نجی به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.