لە چەند شەوی ڕابردوودا، هێزەکانی شارەداری لە گەڕەکی “میراوا”ی شاری بۆکان، بە بیانووی ئەوەیکە ژمارەیەک لە خانووی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە، بۆ سازکردنی خانوو جەوازی شارەدارییان نییە، ڕژاونەتە ناو ئەو گەڕەکە و بە پشتیوانیی فەرماندار، هێزە ئینتزامییەکان و شارەداری دەستیان کردووە بە ڕووخاندنی ژمارەیەک لە خانووبەرەی هاووڵاتییانی دەسکورت و بێدەرەتانی ئەو گەڕەکه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكهوتهوه.
ئەم هەوڵەی بەرپرسانی ڕێژیم لە گەڕەکی میراوا لە کاتێکدایە کە زۆربەی هاووڵاتییان بەهۆی گرانبوونی لەڕادەبەدەری کەرەستەکانی بیناسازی و هەڵاوسانی بەردەوام توانای تەواوکرنی خانووەکانیان نییە. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه به كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه كه له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم ڕووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه.