ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی “تۆبزئاوا”ی شاری هه‌وڵێر، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی خزمه‌تگۆزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان و كه‌می ئاو و كاره‌با، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆۆرته‌كان، ناڕازییان سێ ڕۆژه كه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و كۆبوونه‌وه و جاده‌ی سه‌ره‌كی هه‌وڵێر بۆ كه‌ركووكیان داخستووه. به‌شداربووان له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ڕایانگه‌یاند: چه‌ندین جار كێشه‌كانیان بردۆته لای به‌رپرسانی ئیداری شه‌و شاره به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌وڵێر- كه‌ركووكیان داخستووه.