ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دانیشتووانی مسکن مێهری “کەپرانی” شاری سەردەشت، بەهۆی نه‌بوونی ئیمكانات و خزمه‌تگۆزاری، هه‌روه‌ها جێبه‌جی نه‌كرانی داواکارییەکانیان لەبەردەم ئیدارەی خانوو و شارسازی گردبوونەوەی ناڕەزیەتییان بەڕێوەبرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی مه‌سكه‌نی مێهری سه‌رده‌شت له كه‌مترین ئیمكانات و خزمه‌تگۆزاری بێبه‌شن و بەرپرسانی پێوەندیدار بۆ ماوەی سێ ساڵە بەڵێنی درۆ بە خەڵکی ئەو گەڕەکە دەدەن، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند كه چیتر به‌ڵێنی دروویان ناوێت و گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جی نه‌كرێت درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن.