خوێندکارانى زانکۆى “کوردستان” له شاری سنە ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕێبه‌ندان، به هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگۆزاری لەم كاته‌ی سەهۆڵبەندان و سەرمایە، ناڕه‌زایه‌تییان دەربڕی.
خوێندکارانی ناڕازی دەڵێن: سەرەڕاى دۆخى خراپى کۆڕۆنایی، لەسەر گۆشارى بەرپرسانی زانكۆ گه‌راونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ندی خوێندن، بەڵام نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی، پچڕانی كاره‌با، نه‌بوونی ئاو و ئامێری گه‌رمكردنه‌وه كێشه‌ی زۆری بۆ درووست كردوون و گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت مان ده‌گرن و كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌ربڵاوتر ده‌كه‌ه‌ن.