ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی شاری چه‌مچه‌ماڵ لەدژی بێئاویی و کەمیی کارەبا، لەبەردەم بیناى قائیمقامیەتى ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
دانیشتوانى چەند گەڕەکێکى شارى چەمچەماڵى سەر بە پارێزگاى سلێمانى، بەهۆى نەبونى ئاو و کەمیى پێدانى کارەباى نیشتیمایی، لەبەردەم بیناى قائیمقامیەتى ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند كه به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه و خوازیاری جێبه‌جێ كرانی داواكارییه‌كانیان بوون.